تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ 150 ویلی‌ ئوتومبیلی‌ دزیبوو

10.08.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ (100-150) ویلی‌ ئوتومبیلی‌ دزیبوو.
هاوڵاتییه‌ك له‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ له‌كۆگاكه‌یدا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر ویلی‌ تایه‌ی‌ ئوتومبیلی‌ لێدزراوه‌.
پاش ده‌ستپێكردنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ورد، تونرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌كاتی‌ فرۆشتنی‌ ویله‌كاندا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان به‌هاوكاریی ئاسایشی‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیربكرێت كه‌ به‌نیاز بووه‌ هه‌ر ویلێك به‌ 150 دۆلار بفرۆشێت.
تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (هـ، ح، م)و له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 1979و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.