سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكان رێگەپێنەدراوە

10.08.2019
جەماوەر نیوز
بەدرێژایی رۆژانی جەژنی پیرۆزی قوربان لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبن لەگەڕان و بەسەركردنەوەكانیان و رێگری دەكەن لە هەر جۆرە سەرپێچیەك كە زیان بە هاوڵاتیان بگەیەنێت .
گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی رایگەیاند لە رۆژانی جەژندا هاوشێوەی رۆژانی ئاسایی لیژنەهاوبەشەكان بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە هەر جۆرە سەرپێچیەك بەردەوام دەبن لەگەڕان و بەسەركردنەوەكانیا. ،
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەماوەی چوار رۆژی جەژندا لیژنەكان سەردانی هەموو ئەو شوێنانە دەكەن كە بەر لە رۆژانی جەژن لە ژێر چاودێریدا بوون و رێگە بەوەنادەن هیچ شوێنێك جەژن بە دەرفەت بزانێت بۆ زیادكردنی نرخ و ساغكردنەوەی كاڵاو شتومەكی زیان بەخش , 
سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند: چاوەرێ دەكرێت لە پشووی جەژندا ژمارەیەكی بەرچاو لە گەشتیاران روو بكەن سلێمانی لەبەر ئەوە چاودێرییەكانیان بۆ رێستۆرانت و چێستخانەو ئوتێلەكان زیاتر دەكەن و هەر شوێنێك پابەند نەبێت بە مەرج و رێنماییە تەندروستیەكان رووبەڕوی سزای یاسایی دەكرێتەوە , 
دەربارەی قوربانی كردنیش گۆران قادر وتی  سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكان رێگەپێنەدراوە و هۆكارە بۆ گواستنەوەی نەخۆشی و زیان گەیاندن بەتەندروستی هاوڵاتیان لەبەر ئەوە لە سەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی, لیژنەهاوبەشەكان بە هاوكاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان  رێگری لەو دیاردەیە دەكەن.

زۆرترین خوێندراو