وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ : دوای جه‌ژن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شاندی باڵای سوپای عێراق ده‌كه‌ین

11.08.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 11ی ئاب له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند له‌سه‌ره‌تای ڕێگه‌داین بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵام پشتیوانێكی زۆری هه‌یه‌.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند دوای جەژن گفتۆگۆکان لەگەڵ شاندی باڵای سەربازی عێراقی ده‌كه‌ین بە مەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکان و واقی ئه‌م ناوچانه‌ وا ده‌خوازێت هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق په‌یوه‌ندێكی توندوتۆڵی هه‌بێت.
ناوبراو وتیشی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لە ناوچە کوردستانییەکان دروست بووە هەلێکی زۆری بە چەکدارانی داعش داوە و خۆیان رێکخستووەتەوە.
له‌ باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ وتی خه‌ونی من و هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رانی ئه‌م میلله‌ته‌یه‌ و هێزی یه‌كگرتووی كوردستان ده‌بێته‌ هێزی هه‌موو میلله‌ته‌كه‌مان و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین و له‌سه‌ره‌تای ڕێگه‌كه‌داین، به‌ڵام پشتوانێكی زۆریش هه‌یه‌.