به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان ده‌كات

11.08.2019
جەماوەر نیوز
به‌بونه‌یه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه‌ لە جەژنی قوربانی پیرۆزدا جوانترین پیرۆزبایى و وه‌فا ئاراسته‌ى که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌که‌م ، به‌تایبه‌ت که‌سوکارى شه‌هیدانى به‌رگرى له‌خاکى کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان. پیرۆزبایى له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانى کوردستان و عێراق و جیهان ده‌که‌ین.

ده‌قی په‌یامی به‌ریز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
لە جەژنی قوربانی پیرۆزدا جوانترین پیرۆزبایى و وه‌فا ئاراسته‌ى که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌که‌م ، به‌تایبه‌ت که‌سوکارى شه‌هیدانى به‌رگرى له‌خاکى کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان. پیرۆزبایى له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانى کوردستان و عێراق و جیهان ده‌که‌ین
. ‎هیوادارم ئەم بۆنە موبارەکە بکەینە دەرفەتێک بۆ برەودان و قوڵکردنه‌وه‌ى گیانى ته‌بایى و برایه‌تى و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کخستنى ته‌واوى نێو ماڵى کوردى، و پێکه‌وه‌ ئارامى و ئۆقره‌یى زیاتر بۆ سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی دانیشتوانى هه‌رێمى کوردستان دابین بکه‌ین و وه‌ک چه‌پکه‌ گوڵێک که‌ هه‌موو ره‌نگ و بۆنه‌کان تیایدا به‌شدارن رووى گه‌شى دیموکراسى کوردستان و گه‌له‌که‌ى پیشانى وڵاتانى ناوچه‌که‌و جیهان بده‌ین
ئومێدەکەم جەژنی ئەمساڵ جەژنی بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلەکەمان بێت, ‎دووباره‌ جه‌ژنى قوربان له‌ هه‌موان پیرۆز بێت
. دڵسۆزتان
‎محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود