جەماوەر نیوز
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 11ی ئاب ئۆتۆمبیلێك له جۆی ته‌كسی سه‌نی
كه‌وته نێو ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌و هۆیه‌وه دایك و كوڕێك گیانیان له ده‌ستدا.
رێژەن بورهان بەڕێوەبەری
پۆلیسی هاتووچۆی دەربەندیخان، راگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لە رێگای
شەمێران، نزیك ناوچەی گەشتیاری (بان قۆین) تاکسییەك کۆنترۆڵی لەدەستدا و کەوتە ناو
دەریاچەی دەربەندیخانەوە.
ناوبراو وتیشی سه‌رنشینانی
ناو تاكسییه‌كه دایك و كوڕ بوون بە خنکاوی ده‌رهێنراون.