سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یوه‌ندێكی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌نجامدا

12.08.2019
جەماوەر نیوز
به‌ڕێز د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ،سه‌رۆک کۆمارى عێراقى فیدڕاڵ به‌ مه‌به‌ستى پیرۆزبانى جه‌ژنى قوربان و 43 هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ئه‌نجامدا .
له‌ په‌یوه‌ند یه‌ ته‌له‌فوونیه‌که‌دا سه‌رۆک کۆمارى عێراقی فیدراڵ جه‌ژنه ‌پیرۆزه‌ى خۆى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و هاونیشتیمانیاى عێراقى فیدڕڵ به‌ گشت پێکهاته‌کانییه‌وه‌ کرد و هیوایان خواست که‌ ئه‌م چه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ى خێرو خۆشی بۆگشت موسڵمانانى جیهان و به‌تایبه‌ت موسڵمانانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق.
له‌ درێژه‌ى په‌یوه‌نییه‌ ته‌له‌فونیه‌که‌یدا سه‌رۆک کۆمارى عێراق به‌بۆنه‌ى 43هه‌مین ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایى خۆى ئاِراسته‌ى به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و ئه‌ندامانى مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کرد.
هه‌روه‌ها له‌ په‌وه‌ندیه‌ ته‌له‌فونیه‌كه‌یدا به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح ڕۆڵى به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمودی له‌ خه‌بات و تێکۆشان و ڕێکخستنى نێوماڵى کورد به‌رزنرخان و ڕۆڵى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌خه‌بات و تێکۆشان و به‌خشینى چه‌ندین شه‌هید له‌پێناو پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان و عێراق به‌ گرنگ وه‌سفکرد.