به‌ ڤیدیۆ...فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی گه‌شتیارانی ناڕازین له‌ فڕینی

13.08.2019
جەماوەر نیوز
به‌ هۆی كێشه‌یه‌ك له‌ بزوێنه‌ری فرۆکه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عێراق سه‌نشینانی داوای دواخستنی گه‌شته‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌ واده‌ی خۆی، به‌ڵام فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی  پێداگرە لە ئەنجامدانی گەشتەکەی لە کاتی خۆیدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبوەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت، گه‌شتیارانی ئه‌و فڕۆكه‌ عێراقه‌ ناڕازین له‌ فڕینی فڕۆكه‌كه‌ و داوا ده‌كه‌ن كه‌ گه‌شته‌كه‌یان دوابخرێت و ده‌ڵێن گه‌شتكردن مه‌ترسیداره‌ به‌م فڕۆكه‌یه‌.
باری ده‌رونی سه‌رنشینه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت جێگریر نییه‌، وەک لە گرتە ڤیدۆیەکەدا دەردەکەوێت، سەرنشینانی ئەو گەشتە، کە لە  فرۆکەخانەی ئیستانبوڵەوە بەرێدەکەونەوە بۆ فرۆکەخانەی بەغدا.