له‌ سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 90 كیلۆ گۆشتی قیمه‌ ده‌گیرێت

15.08.2019
جەماوەر نیوز
به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به‌ نرخی خۆماڵی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی شاد داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێت؛ خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌‌.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی رایگه‌یاند به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی گۆشی خۆماڵی به‌ هاوڵاتیان، له‌لایه‌ن ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ دوكانی گۆشتفرۆشی شاد داده‌خرێت.
وتی خاوكردنه‌وه‌ و دوباره‌ به‌ستنه‌وه‌ی گۆشته‌كه‌ زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، جگه‌له‌وه‌ی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی فرێش و خۆماڵی‌ فێڵێ بازرگانی‌ (غش تجاری)یه‌ و یاسا سزای توندی بۆداناوه‌.
بێوه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ی خسته‌روو به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی پاشا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
هه‌روه‌ك وتیشی؛ له‌ چواره‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (90) كیلۆگرام گۆشتی قیمه كراوی بێناونیشاندا گرتووه‌‌ له‌گه‌ڵ (2) ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاوی‌ بێمۆر كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ نیازبووه‌ به‌سه‌رهاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو