كۆمسیۆن دوا واده‌ بۆ تۆماركردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دیاری ده‌كات

16.08.2019
جەماوەر نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەکی تشرینی یەکەم وەک دوا وادە بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو لایەنە سیاسیانەی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن دیاری دەکات.
حازم رودەینی ،ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگه‌یاند پێویستە لایەنە سیاسییەکان بەرلە یەکی تشرینی یەکەم ناوی خۆیان لە کۆمسیۆن تۆماربکەن، بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو یەکی تشرینی یەکەم، دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو لایەنە سیاسیانەی دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
بڕیارە له‌ مانگی نیسانی 2020 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ عێراق ئه‌نجامبدرێت

زۆرترین خوێندراو