له‌ رۆژانی جه‌ژن 113 هه‌زار گه‌شتیار رویان له‌ هه‌ولێر كردووه‌

17.08.2019
جەماوەر نیوز
دوو كەس بەتۆمەتی رفاندن و دزین لە شاری ھەولێر دەستگیر كران، كە چوار ھاووڵاتی بە رەگەز عەرەب-یان رفاندووە و ئۆتۆمبێلەكەشیان دزیووە.
عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند چوار ھاوڵاتی بە رەگەز عەرەب كە خەڵكی شاری بەغدان كاتژمێر 1ی شەو لە شاری ھەولێر ویستوویانە بگەڕێنەوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بی ئێم)یان پێبووە، لەلایەن دووكەسی خەڵكی ھەولێر رێگریان لێدەكرێت، سەرەتا بەناوی ئاسایش ناسنامەیان لێوەردەگرن، دواتر یەكێك لە تۆمەتبارەكان ئۆتۆمبێلەكە لێدەخوڕێت و دەیبات لە شوێنێك دەیشارێتەوە، ھاوڵاتییە عەرەبەكانیش فڕێدەدەن، مەبەستیان دزینی ئۆتۆمبێلەكە بووە، بەڵام لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر توانرا تۆمەتبارەكان دەستگیر بكرێت و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگیرێت" و تۆمه‌تباره‌كان دانیان ناوه‌ به‌ تاوانه‌كانیاندا .
ناوبراو وتیشی دوای رەزامەندی دادگا ئۆتۆمبێلەكە بۆ ھاوڵاتییەكان دەگەڕێندرێتەوە و تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكەدا ناوە و لێكۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵ تۆمەتبارەكان دەكرێت.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌ شاری هه‌ولێر له‌ ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژن به‌ ئارامی به‌ڕێكراو و هیچ روداوێكی نه‌خوازراو ڕوینه‌داوه‌ و ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 113 هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته‌ ناو هه‌ولێر و به‌خۆشی گه‌شته‌كانیان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ئیستادا ورده‌ ورده‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاره‌كانی خۆیان.

زۆرترین خوێندراو