له‌ سۆران له‌ ڕۆژانی جه‌ژندا 19 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تۆمار كرا

18.08.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئامـــاری ڕووداوەکـــانـــی ڕۆژانی پشوی جەژنی قوربانی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران هاتووه‌ کــۆی گشــتی (۳٤) ڕووداوی جـــۆراو جـــۆر ڕویانداوه‌.
 بـــەم شـــێوەیـــە:
۱ ـ(۱۹) نۆزدە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی پووش و پاوان بوو .
۲ ـ(٦) شەش رووداو ئاگرکەوتنەوەی
زبل وخاشاک .
۳ ـ(۲) دوو رووداو ئاگر کەوتنەوە لە ماڵان .
٤ ـ(۲) دوو هاوڵاتی رزگارکراون لە مەترسی خنکان .
٥ ـ(۱) یەک رووداوی ئاگر کەوتنەوە لەباخچەی هاوڵاتیەک .
٦ ـ(۱) یەک رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە محاویلە کارەبا .
۷ ـ(۱) یەک رووداوی ئاگر کەوتنەوە لە دوکانی هاوڵاتیەک .
٨ ـ(۱) یەک رووداوی ئاگر کەوتنەوە کابینەیەک .
۹ ـ(۱) یەک رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەگەنمی هاوڵاتیەک.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو لەکۆی ئه‌و رووداوانە كه‌ رویانداوه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌ و تەنیا زیانی ماددی تۆمارکرا.

زۆرترین خوێندراو