پۆلیس ورده‌کاریی كوژرانی كارمه‌نده‌كه‌ی به‌نزینخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئاشكرا ده‌كات

19.08.2019
جەماوەر نیوز
ئەمرۆ دوو شه‌ممه‌ 19ی ئاب  نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن‌ و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ورده‌کاریی روداوه‌که‌ی شه‌وی رابردوی قەزای چه‌مچه‌ماڵی خسته‌ڕوو.
نەقیب سەرکەوت رایگه‌یاند شه‌وی رابردوو روداوێکی ناخۆش له‌چه‌مچه‌ماڵ رویدا، پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێک ده‌چێتە وێستگه‌یه‌کی به‌نزین‌و ته‌قه‌ له‌کارمه‌ندی وێستگه‌که‌ ده‌کات‌و ده‌یکوژێت.
ناوبراو وتیشی پاش گەیشتنی تیمەکانی بەڵگەی تاوان‌ و مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ‌و بنکه‌ی پۆلیسی شۆرش بەهاوکاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، توانرا تۆمەتباره‌که‌ دەستگیر بکرێت ‌و دەستیشبگیرێت بەسەر ماتۆرسکیلەکەو ئەو دەمانچەیەی تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد رونیکرده‌وه‌ که‌ کوژراوەکە ناوی (ز، ک، ع)و لەدایکبوی ٢٠٠٣ یەو بکوژەکەش ناوی (س م، ا) لەدایکبوی ٢٠٠٠و دانیشتوی ناحیەی صمودی سەر بەقەزای کەلارەو بەمەبەستی سەردانیکردنی خوشکێکی چۆتە چەمچەماڵ، لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ راگیراوەو دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.
no

زۆرترین خوێندراو