پاكستان پرسی كشمیر ئاراسته‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

20.08.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ به‌رپرسێكی پاكستان ڕایگه‌یاند پرسی كێشه‌ی كشمیر له‌گه‌ڵ هندستان ئاراسته‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ په‌یوه‌ندیه‌ دبلۆماسیه‌كانی نێوان نیوده‌لهی و ئیسلام ئاباد كێشه‌ی تێكه‌وت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ شا مه‌حمود قرشی ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ڕایگه‌یاند بڕیاره‌ كێشه‌ی پرسی كشمیر ئاراسته‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین .
پاكستان داوای كرد له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی كشمیره‌وه‌ بۆ كۆتایپێهێنانی كێشه‌ی نێوان پاكستان و هندستان ئه‌نجامبدات.