له‌ بابل ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

23.08.2019
جەماوەر نیوز
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بازاڕێكی قه‌زای موسه‌یبی پارێزگای بابل، 39 كه‌س برینداربوون.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی 23ی ئاب ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی ماتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژكراو بووه‌، بازاڕێكی موسیبی كرده‌ته‌ ئامانج.
به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه‌ ته‌نها برینداریلێكه‌وتۆته‌وه‌ و برینداران گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، كه‌ ژماره‌یان 39 كه‌سه‌ و تا ئێستا حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ تۆمارنه‌كراوه‌.

no