كاتانیچ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت

24.08.2019
جەماوەر نیوز
به‌فه‌رمی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی گرێبەستی گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی نوێكرده‌وه‌.
عه‌بدولخالق مه‌سعود، سه‌رۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سریچكۆ كاتانیچ، ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن و تا سێ ساڵی دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق..
كاتانیچی سلۆڤینی بۆ ئه‌و سێ ساڵه‌ بڕی ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار دۆلار له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق وه‌رده‌گرێت.
سریچكۆ كاتانیچ له‌ ساڵی2018  ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی وه‌رگرتووه‌ و هەرچەندە گرێبەستی ئەو راهێنەرە نوێكراوەتەوە، بەڵام یەكێتی تۆپی پێی عێڕاق مەرجی بۆ ئەو راهێنەرە داناوەو دەبێت یاریدەرێكی ناوخۆیی بۆ دەستەی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی زیاد بكات.