ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 29ى ئابى 2019 ،به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازیکرد له‌شاندێکى پارتى دیموکراتى کوردستان که‌به‌مه‌به‌ستى پیرۆبایى سه‌ردانى به‌رێزیان کردبوو.
له دیدارێکدا شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان که‌پێکهاتبوون له‌به‌رێزان (سیروان بارزانى و عه‌لى حسێن ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و نه‌جات عه‌لى و ئاسۆ حسو میرخان ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى ) و پیرۆزبایى خۆیان ئاراسته‌ى وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان کردوو هیوایان خواست سه‌رکه‌وتوو بێت له‌کاره‌کانیدا بۆخزمه‌تکردنى که‌سوکارى شه‌هیدان .
وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان ئه‌نفاکراوان وێڕاى به‌خێرهاتنى شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان باسى له‌پلانى چوارساڵى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان کرد که‌کارى له‌سه‌ر ده‌کرێت به‌پێى تواناى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ خزمه‌تکردنى که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى و ئومێدیشى خواست به‌هه‌مولایه‌ک هه‌وڵبده‌ن بۆ باشکردنى بژێوى که‌سوکارى شه‌هیدان .
لاى خۆشیانه‌وه شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان دواى ده‌ربڕینى پیرۆزبایى ستایشى هه‌وڵ و ماندوبونه‌کانى وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان کرد که‌له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌پێناو خزمه‌تکردن به‌هاوڵاتیان وپێشمه‌رگه‌و که‌سوکارى شه‌هیدان و هه‌رێمى کوردستان پێشکه‌شى کردووه ،هیواى سه‌رکه‌وتنیشیان بۆخواست وهه‌ماهه‌نگى و پشتیوانى هاوکارى خۆیان بۆ خزمه‌تکردن به‌که‌سوکارى شه‌هیدان دوپاتکرده‌وه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052