له‌ به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر ئافره‌تێك كوژرا

01.09.2019
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئه‌یلول پیاوێك  ژنەکەی خۆی لەبەردەم دادگای هەولێر بە فیشەک کوشت، ئەوەش لەکاتێکدا بوو ژنەکە لەبەردەم دادگا بووە بۆ یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی جیابوونەوەیان لەیەکتریی کە ماوەی سالێکە کێشە لە نیوانیاندا هەیە.
عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند ژنەکە لە ساڵی 2018 لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەستگیر کراوە و دوای ئەو کێشەیە، دۆسیەی جیابوونەوەی ئەو دوو هاوسەرە چووەتە دادگا.
ناوبراو وتیشی بە وتەی بکوژ، هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکەی ساڵی 2018 دەگەڕێتەوە نەک پرۆسەی جیابوونەوەیان.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ چوارەم دانیشتنی دادگا بوو لەسەر دۆسییەی جیابوونەوەیان، بەڵام پیاوەکە لە دەرەوەی دادگاکە ژنەکەی کوشت.
عەبدولخاڵق تەڵعەت هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد پیاوەکەی دەستگیرکراوە بەپێی مادەی ٤٠٦.

زۆرترین خوێندراو