له‌سه‌ر ڕێگای كۆیه‌ _ هه‌ولێر شوفێرێك گیانی له‌ ده‌ستدا

06.09.2019
جەماوەر نیوز
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر رێگای کۆیە –هه‌ولێر شۆفێرێك گیانی له‌ ده‌ستدا و دوو سه‌رنشینیش بریندار بوو.
ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو کەوتە یەکێک لەو چاڵانەی بۆ نۆژەنکردنەوەرێگای نێوان کۆیە – هه‌ولێر ئامادەکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە بەهۆی تێكچونی رێگەی نێوان هەولێر- كۆیەو لەكاتی نوێكردنەوەی رێگەكە بەردەوام روداوەكانی هاتووچۆ هۆكاری گیان لەدەستدانە.
رونشیكردوەتەوە: بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە كە شۆفێرەكە كۆنترۆڵی لەدەستداوە كەسێك بەناوی (كانیار كەریم عەلی) گیانی لەدەستداوەو  دوو كەسی تریش بریندار بوون.

زۆرترین خوێندراو