به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى به‌رێز کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى ده‌کات

08.09.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه‌ 8-9-2019 له‌ شارى سلێمانى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود سه‌ردانى به‌ڕێز کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى جێگرى یه‌که‌مى سکرتێرى گشتى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانى کرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى و حاکم قادر حه‌مه‌جان، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا و شۆڕش ئیسماعیل ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانه‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى کرا .

له‌دیدارێکدا باس له‌ دواین گۆڕانکاریه‌ سیاسیه‌کانى ناوچه‌که‌و به‌گشتى عێراق و کابینه‌ى نوێى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کراو هیوایان خواست کابینه‌ نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خزمه‌تى زیاترى هاوڵاتیان بکات.

هه‌روه‌ها به‌پێویستیانزانى که‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان وه‌لابنێن و له‌خزمه‌ت هاوڵاتیاندا بن ، نوێنه‌ره‌کانى میلله‌تى کورد له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێرق هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ڕه‌واکانى میلله‌ته‌که‌مان و یه‌کڕیزى و یه‌کده‌نگ بن تا له‌وسۆنگه‌یه‌وه‌ پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌کانى گه‌له‌که‌مان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ده‌ستبهێنرێت .

له‌ به‌شێکى ترى دیداره‌که‌دا ئاماژه‌یان به‌ دۆستایایه‌تى له‌ مێژینه‌ى هه‌ردوو حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان کرد و هیوایان خواست که‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌ و له‌ مێژینه‌یه‌ به‌ره‌و پێش ببرێت ،له‌وروه‌شه‌وه‌ ته‌ئکید له‌دۆستایه‌تى له‌مێژینه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان کرد و هیوایان خواست که‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ به‌ره‌و پێش ببرێت .