ڕاكان جبور لێدوانی رۆژنامه‌وانی له‌ فه‌رمانبه‌ران قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

09.09.2019
جەماوەر نیوز
راكان جبووری، پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركوك لێدوانی رۆژنامه‌وانی له‌ فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای كه‌ركوك قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.
به‌ پێی نوسراوێك كه‌ واژۆی راكان جبوری له‌ سه‌ره‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌توانن لێدوانی رۆژنامه‌وانی و زانیاری بده‌ن، كه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستنیشانكراون.
هه‌روه‌ها له‌ نوسراوه‌كه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌و فه‌رمانه‌ بكات، سزا ده‌درێت و رێككاری تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر.