ترامپ جۆن بۆڵتنی دوورخسته‌وه‌

10.09.2019
جەماوەر نیوز

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ دۆناڵد تراكپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند جۆن بۆڵتن ، راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى وڵاتەکەى لە کارەکەى دوورخستەوەو له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سێكی تر وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی داده‌نێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ لە ساڵی ڕابردودا ئیدارەکەی ترامپ بە هۆی ناکۆکی تائێستا 73بەرپرس کۆشکی سپی و حکومەتی ئەمەریکا کابینەکەی ترەمپیان جێهێشتوە لە دیارترین ئەو بەرپرسانە ماک ماستەری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ڕیک تیڵرسنی وەزیری دەرەوە و جیمیس ماتیسی وەزیری بەرگری .