سبه‌ی پله‌ی گه‌رمای هه‌رێم به‌رزده‌بێته‌وه‌

11.09.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی  كەش وھەوای ئه‌مرۆ سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌شناسی ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلول ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای ھەولێر 36 و له‌ پارێزگای سلێمانی 34 و له‌ پارێزگای دھۆك 35 پلە و لە پارێزگای كەركوك بەرزترین پلەی گەرما 37 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەش وھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە 12ی ئه‌یلول ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

زۆرترین خوێندراو