عێراق: له‌ هێرشه‌کان بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌کانى نه‌وتى سعودى خاکى عێڕاق به‌ کارنه‌هێنراوه‌

15.09.2019
جەماوەر نیوز
حکومه‌تى عێراق به‌ ڕاستى نازانێت که‌ له‌ هێرشى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان بۆ سه‌ر دوو پاڵاوگه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وتى عه‌ڕه‌بستانى سعودیدا ده‌ستیان هه‌بووه‌.

به‌ گوێره‌ى ئاژانسى ئاسۆشیه‌تێدپرێس، نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرى عێڕاق، له‌ بڵاوکراوه‌یه‌کى یه‌کشه‌مه‌ دا نووسى که‌ به‌غدا ڕێگاى نادات خه‌که‌که‌ى بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر دراوسێکانى به‌کاربێنن و له‌ گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵێک بۆ ئه‌وه‌ى له‌ خاکى ئه‌و ڕا هێرش بۆ سه‌ر وڵاتانى دیکه‌ که‌ڵک وه‌ربگیرێت "به‌ توندی" هه‌ڵس و که‌وتى له‌ گه‌ڵ ده‌کات.

پێشتر ئه‌و ده‌نگۆیه‌ هه‌بوو که‌ یه‌کێک له‌ هێرشه‌کان بۆ سه‌ر عه‌ڕه‌بستان له‌ شارى به‌سره‌ڕا بووه‌. هه‌روه‌ها، به‌ گوێره‌ى ئاسۆشیه‌تێدپرێس، هه‌ندێک له‌ کاربه‌ده‌ستانى ئه‌مه‌ریکا ئیدعایان کردبوو که‌ لانى که‌م یه‌کێک له‌ ئه‌و فڕۆکانه‌ى که‌ هێرشى بۆ عه‌ڕه‌بستان کردوه‌ له‌ ناوچه‌کانى ژێرده‌ستى شیعه‌کانى نزیک به‌ ئێران له‌ عێراق دا بووه‌. ئه‌و تاقمانه‌ى شیعه‌ خۆیان له‌ ئه‌م حه‌وتووانه‌ى دوایى دا که‌وتنه‌ به‌ر هێرشه‌کانى نه‌ناسراوى موشه‌کى که‌ لانى که‌م یه‌کێک له‌ ئه‌وان گوتبووى له‌ لایه‌ن ئیسڕایله‌وه‌ بووه‌.

رۆژى شه‌مه‌ راگه‌یه‌ندرا که‌ ده‌ورى 10 فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان هێرشیان بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌کانى "بقیق" و "خریص" کرد که‌ سه‌ر به‌ کۆمپانى نه‌وتى 'ئارامکۆ' له‌ خۆرهه‌ڵاتى عه‌ڕه‌بستانه‌. گوته‌بێژێکى حوسیه‌کانى یه‌مه‌ن گوتى ‌ ئه‌و هێرشانه‌ ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه‌.




ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو