سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى رێکخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌کارانى نه‌وت (ئۆپیک) کۆبووه‌وه‌

15.09.2019
جەماوەر نیوز
حه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،رۆژى شه‌ممه‌ پێشوازى کرد له‌ محه‌مه‌د بارکیندۆ سه‌رۆکى رێکخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌کارانى نه‌وت (ئۆپیک) و شاندى یاوه‌رى که‌ له‌ په‌راوێزى کۆنگره‌ى وزه‌ سه‌ردانى به‌غدایان کردووه‌.

له‌میانى دیداره‌که‌دا ڕایگه‌یاند عێراق په‌رۆشه‌ بۆ جێگیرى نه‌رخى نه‌وت به‌پێى راسپارده‌کانى ئه‌و رێکخراوه‌، ئاماژه‌ى به‌ دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانى عێراقیش کرد سه‌ربارى ئه‌و زیانه‌ى به‌ریان کرتووه‌ له‌ ئاکامى جه‌نگه‌کان و له‌ ئێستادا حکومه‌ت سوره‌ له‌سه‌ر وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان و زیادکردنى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت، ته‌ئکیدیشى کرده‌وه‌ له‌سه‌ر پشتیوانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ که‌رتى نه‌وتى عێراق و گه‌شه‌پێدانی.

وتیشى جێى شانازییه‌ رێکخراوى (ئۆپیک) ئاهه‌نگى یادى شه‌ست ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ده‌گێرێت له‌ ساڵى داهاتوودا له‌ به‌غدا و له‌ هۆڵى گه‌ل که‌ ساڵى هه‌زار و نۆسه‌د و شه‌ستدا ڕاگه‌یاندنى ئه‌و رێکخراوه‌ى له‌ خۆگرتبوو، داواشى له‌و رێکخراوه‌ کرد هاوکارى عێراق بکات بۆ به‌ده‌ستهێنانى به‌رهه‌مهێنانى زیاتر به‌مه‌به‌ستى به‌دیهێنانى ئاستێکى به‌رزى گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ دواى سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر رێکخراوى تیرۆریستى داعش له‌جه‌نگێکى دورودرێژدا که‌ خوێنى گه‌شى بۆدرا و زیانى دارایى زۆرى لێکه‌وته‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ بارکیندۆ خۆشحاڵى خۆى نیشاندا به‌پێشکه‌وتنى ئه‌منى و به‌دیهێنانى ئاشتى و گه‌شه‌پێدان له‌ عێراق و ئاماژه‌ى به‌رۆڵى کرد وه‌ک ئه‌ندامێکى دامه‌زرێنه‌رى رێکخراوه‌که‌، رۆشنایى خسته‌سه‌ر رۆڵى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌پاراستنى سه‌قامگیرى سیاسى و پشتیوانى له‌ که‌رتى نه‌وت له‌رێى ده‌رکردنى ئه‌و یاسایانه‌ى هاوکاره‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى رۆڵى وه‌ک ئه‌ندامێکى سه‌ره‌کى له‌نێوان وڵاتانى به‌رهه‌مهێن و هه‌نارده‌کارى نه‌وت له‌ جیهاندا.


زۆرترین خوێندراو