حه‌وت رۆژ ده‌كرێته‌ پشوو

16.09.2019
جەماوەر نیوز
بە گوێرەی خشتەی پشووەکانی عێراق و هەرێم هەفتەی داهاتوو بۆ فه‌رمانبه‌رانی  پەیڕەوی ئاینی ئێزدی حەوت ڕۆژ دەبێتە پشووی فەرمی.
به‌ گوێره‌ی یاسایه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ساڵی 2011 ده‌ریكردووه‌ ، له‌ یاساكه‌دا هاتووه‌ هەموو ساڵێک لە ٢٣ی ئەیلولەوە تا ٣٠ ئەیلول بۆ ئێزدییەکان لەسەرتاسەری عێراقدا پشووە و ئەو پشووە فەرمانبەرانی موسوڵمان ناگرێتەوە و ئەو بریارە سەرجەم فەرمانبەرانی ئێزیدی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

زۆرترین خوێندراو