وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان : به‌ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین کاربکه‌ین بۆ دابینکردنی ماف و ئیمتیازات و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری شه‌هیدان

16.09.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16 ى ئه‌یلولى 2019 ،له‌شارى دهۆک ساڵیادى تاوانى گوندی صۆریا که‌به‌رامبه‌ر مه‌سیحیه‌کان ئه‌نجامدرا به‌رێوه‌چوو  

له‌ساڵیاده‌که‌دا که‌ به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى حکومى و حزبى ئاماده‌یى بوون ساڵیادى تاوانى گوندی صۆریا به‌رێوه‌چوو .

له‌یاده‌که‌دا وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ووتارێکى پێشکه‌ش کردو ووتى :" ئه‌م تاوانه‌ پیلانێک بوو له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی له‌ناوبردنی ته‌واوی پێکهاته‌کانی کوردستان به‌بێ جیاوازی و سڕینه‌وه‌ی نه‌ژاد و ژیان و ئاین له‌م ناوچه‌یه‌".


ووتیشى :" به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین که‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان و عێراق کاربکه‌ین بۆ دابینکردنی ماف و ئیمتیازات و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری شه‌هیدان و به‌ تایبه‌ت مۆنۆمێنتی گوندی صۆریا له‌ پلانماندایه‌ که‌ له‌م ساڵه‌دا گوژمه‌ی ماوه‌ی پرۆژه‌که‌ ته‌واو بکه‌ین و دۆکیۆمێنته‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌ و مێژووی سته‌م به‌ نه‌وه‌کانی داهاتوو ئاشنا بکه‌ین ."


ده‌قى ووتارى وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان 

زۆرترین خوێندراو