بەتۆمەتی‌ هەڕەشەکردن لەخاوەنی‌ دوو پێشانگای‌ ئوتومبیل تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

18.09.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ بەتۆمەتی‌ هەڕەشەکردن لەخاوەنی‌ دوو پێشانگای‌ ئوتومبیل کە هەڕەشەی‌ سەرانە وەرگرتنی‌ لێکردون، مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
پاش تۆمارکردنی‌ سکاڵای‌ یاسایی لەلایەن خاوەنی‌ دو پێشانگای‌ ئوتومبیل کە کەسێک لەڕێگەی‌ موبایلەوە هەڕەشەیان لێدەکات‌و داوای‌ سەرانەیان لێدەکات، بنکەی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا لێکۆڵینەوەکانی‌ بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی‌ تۆمەتبار دەستپێکرد.
لەماوەیەکی‌ کەمدا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت‌، هەروەها لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناو ئاماژەی‌ بۆ ئەوەکردووە کە لەکاتی‌ هەڕەشەکردنەکەدا بەرنامەی‌ مۆبایلی‌ بۆ گۆڕینی‌ دەنگی‌ بەکارهێناوە تا نەناسرێتەوە.
تۆمەتبار ناوی‌ (س، م، ح)و لەدایکبوی‌ ساڵی‌ ١٩٩٤و لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٥٢ لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوە.
هەروەها لەلایەن بنکەی‌ پۆلیسی‌ چوارچراوە پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباری‌ ناوبراو کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

زۆرترین خوێندراو