دۆسییه‌كانی شه‌هیدان و زیندانیانه‌ی سیاسی به‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت

19.09.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 19ی ئه‌یلول له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ ستافی ئایتی وه‌زاره‌ت كۆبووه‌.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سوپاسی كارمه‌ندانی به‌شی ئایتی وه‌زاره‌تی كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو دڵسۆزانه‌ كاریان كردووه‌.
به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخرێته‌ كار له‌ پێناو خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و داواشی له‌ كارمه‌ندانی ئایتی وه‌زاره‌ت كرد كار بكه‌ن بۆ به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی دۆسییه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی له‌ پێناو ئاسانكاریكردنی ئیشوكاری رۆژانه‌ی و نه‌هیشتنی رۆتینات.

زۆرترین خوێندراو