جه‌ماوه‌رنیوز خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌

19.09.2019
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی بڵاوکردەوە.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌  22ی ئه‌یلول موچەی مانگی حوزەیرانی 2019ی فه‌رمانبه‌ران به‌م شێوه‌یه‌ دابەشدەکرێت.
- وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان
- وەزارەتی ناوخۆ
- وەزارەتی خوێندنی باڵا
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی
- لیوای نەوت
- زێرەڤانی
- هێزەکانی بەرگری و فەریاكەوتن
- دەزگای ئاسایش
- ئەنجوومەنی ئاسایش
رۆژی دوشەممە 23ی ئەیلول موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت.
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- وەزارەتی كارەبا
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
- وەزارەتی پلاندانان
- وەزارەتی كشتوكاڵ
- دیوانی چاودێری دارایی
- دەستەی مافی مرۆڤ
- دەستەی ناوچە كوردستانییەكان
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی دەستپاكی
- كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی
- دەزگای مین
- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردن
- وەزارەتی رۆشنبیریی
- سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- ئەنجوومەنی وەزیران

زۆرترین خوێندراو