میسی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی پێبه‌خشرا

24.09.2019
جەماوەر نیوز
لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی باشترینی فیفادا، كە شەوی دووشەممە 23ی ئه‌یلول  له‌ شاری میلانوی ئیتالیا بەڕێوەچو، لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنە بە باشترین یاریزان دیاریكرا.
لە ئاهەنگەكەدا باشترینەكانی سەر ئاستی یاریزانان و راهێنەرانی تیمەكانی كوڕان و كچان دیاریكران و لەنێو ئاپۆڕای ئامادەبوانیشدا خەڵاتەكان دابەشكران.
لەسەرئاستی باشترین یاریزانی كوڕ بۆ تۆپی پێی 2019، میسی زۆرترین دەنگی دەنگدەرانی وەرگرت و خەڵاتەكەی پێبەخشرا.
میسی لە كێبڕكێی باشترین یاریزاندا سەركەوتنی بەسەر ڤێرجیل ڤان دایك و رۆناڵدۆدا بەدەستهێنا.
میسی لە ساڵی 2019دا نازناوی خولی تۆپی پێی پلە یەكی ئیسپانیای لەگەڵ بەرشەلۆنە بەدەستهێنا و هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش پلەی سێیەمی كۆپا ئەمریكای بۆ خۆی مسۆگەر كرد.

زۆرترین خوێندراو