پۆلیسی‌ قەرەداغ دوو تۆمەتبار دەستگیردەکەن

26.09.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ بەشی‌ پۆلیسی قەرەداغی‌ سەربەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کەهەستاون بەفێڵکردن و بردنی‌ ژمارەیەک سەر ئاژەڵ.
دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەک سکاڵای‌ تۆمارکرد کەبەفێڵ ٣٢ سەرئاژەڵی‌ لێبراوە ، مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی قەرەداغ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کەیەکێکیان شۆفێری‌ ئوتومبیلەکە بووەو دەستیش گیرا بەسەر ئەو ئوتومبیلەی‌ کە ئاژەڵەکانی‌ پێ گواستراوەتەوە.
دواتر مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی قەرەداغ بەهاوکاری‌ بنکەی‌ پۆلیسی چوارچرا توانییان هەر ٣٢ سەر مەڕەکە لەخانێکدا لەسلێمانی‌ بدۆزنەوەو بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر رادەستی‌ خاوەنەکەی‌ بکرێتەوە.
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەفەرمانی‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ مادەی‌ ٤٥٦لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

زۆرترین خوێندراو