هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ دابه‌شده‌كرێت

03.10.2019
جەماوەر نیوز
به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كات به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ته‌موزی 2019ی فه‌رمانبه‌ران.
بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو 6ی تشرینی یەکەم موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابه‌شبكرێت.
ڕۆژی دووشەممە 7ی تشرینی یەکەم موچەی یەکەكانی 70 و80ی هێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و رۆژی سێشەممە 8یتشرینی یه‌كه‌م موچه‌ی وەزارەتی پەروەردە دابه‌شده‌كرێت.
بڕیاره‌ رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی تەندروستی دابەشبکرێت.

زۆرترین خوێندراو