ڕێبوار تاڵه‌بانی: هه‌ركاتێك عێراق بێهێز بووه‌ داوای پشتیوانی له‌ هه‌رێم كردووه‌

03.10.2019
جەماوەر نیوز
ڕێبوار تاڵه‌بانی،سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک به‌ وه‌كاله‌ت له‌ كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند بەغدا هیچ کاتێک نیازی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی نەبووە، عێراق كاتێك بارودۆخی ناجێگیر بووبێت بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ کورد داوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک به‌ وه‌كاله‌ت وتیشی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو وڵاتە هەر کاتێک بارودۆخیان ناجێگیر بووبێت بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ کورد داوە، بەڵام دواتر پەشیمانبوونەتەوە.
گوتیشی عێراق هیچ کاتێک نیازی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی نەبوو و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان باجی خراپه‌كاریه‌كانی عێراق ده‌دات باجی ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتانه‌ ده‌دات كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسا و هه‌ركاتێك عێراق بێهێز بووه‌ داوای پشتیوانی له‌ هه‌رێم كردووه‌.

زۆرترین خوێندراو