سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا له‌ كۆبونه‌وه‌دان

07.10.2019
جەماوەر نیوز
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌خت و له‌ لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا و له‌ ئیستادا هه‌ردوولا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.
بڕیاره‌ له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێرلاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.
لاڤرۆڤ به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای دیپلۆماسی و بازرگانی و ئابووری رووسیا سه‌ردانی عێراقی كرد و ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو چه‌ند رۆژێك له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆی ره‌وشی ئه‌منییه‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ یه‌ك رۆژ كورت كرده‌وه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ مۆسكۆ.

زۆرترین خوێندراو