مامۆستایان و خوێندكاران له‌ قه‌زای شاره‌زوور داوای پاراستنی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن

10.10.2019
جەماوەر نیوز
دوانێوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌م  مامۆستایان و خوێندكارانی ئاماده‌یی زانای كوران له‌ قه‌زای شاره‌زوور گردبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا له‌ دژی له‌ شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه‌ مامۆستا فریاد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی زانا به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند ئێمە ئەمڕۆ وەک مامۆستایان و خوێندکارانی ئامادەیی زانای کوڕان وەک یەکەمین خوێندنگا لەسەر ئاستی هەرێم بۆ پشتیوانی لە مەزڵوومیەتی کوردانی ڕۆژئاوا و دژایەتیکردنی داگیرکاری تورکیا هەستاین بە ئەنجامدانی ڕێپێوانێک.
بۆ ئەوەی بیسەلمێنین خوێندنگا پێکنەهاتووە لە مەنهەج و کۆششکردن ، بەڵکو لەنێو سیستەمی پەروەردەدا گیانی نیشتمانپەروەری و مرۆڤدۆستی و وەستانەوە دژ بە چەسانەوە بەشێکی گرنگی فەلسەفەکەیەتی.

زۆرترین خوێندراو