به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌ردانی به‌رێز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌كات

11.10.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر (5:00) ئێواره‌ له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌ردانی به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد.
له‌ دیدارێكدا باسیان له‌ بارودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که و خۆپیشاندانه‌‌كانی پارێزگاكانی عێراق و بڕیاره‌کانی حکومه‌تی عێراق و هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان كرد.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا به‌ پێویستیان زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێته‌سه‌ر هێڵ بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان له‌ پێناو ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه‌ و ئاواره‌ نه‌بونی هاوڵاتیان .
له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا له‌ ئیستا به‌ گرنگیان زانی له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت له‌سه‌ر بارودۆخ و ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نێكی  سیاسی به‌ گرنگ زانراو  بۆ كۆكردنه‌وه‌ی حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسیان لێوه‌كرا.بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان 

زۆرترین خوێندراو