هه‌سه‌ده‌: به‌ هه‌موو توانایه‌ك به‌رگری له‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین

12.10.2019
جەماوەر نیوز
رێدوور خه‌لیل، به‌رپرسی گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند له‌كاتێكدا هه‌زاران چه‌كداری زیندانیكراوی داعشمان له‌ گرتووخانه‌كانی‌ رۆژئاوای كوردستان كۆنترۆڵ كردووه‌ و تا ئێستا ئه‌و ئه‌ركه‌ قورسه‌ له‌ ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانمان بووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هیچ هه‌نگاوێك به‌ ئاراسته‌ی وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی توركیا نهنرێت، ئه‌وا پێشینه‌ی ئه‌ركه‌كه‌مان ده‌گۆڕین، چونكه‌ پارێزگاریكردن له‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌موو شتێك گرنگتره‌.
رێدوور خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، ترس و نیگه‌رانی زۆری لای خه‌ڵكی سڤیل درووست كردووه‌، چونكه‌ سوپای توركیا كۆمه‌ڵكوژی ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵكی سڤیلی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامده‌دات، بۆیه‌ ناچارین به‌ هه‌موو توانایه‌ك به‌رگری له‌ گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین، له‌و پێناوه‌شدا پارێزگاری له‌ یه‌كڕیزی خۆمان ده‌كه‌ین.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌سه‌ده‌ جه‌ختی كرده‌وه‌، توركیا بڕیاری ده‌ستپێكردنی ئه‌و جه‌نگه‌ی داواه‌، به‌ڵام ناتوانێت بڕیاری كۆتاییپێهێنانی بدات.

زۆرترین خوێندراو