په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر دۆخى ئێستاى رۆژئاواى کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌

13.10.2019
جەماوەر نیوز
بڕیاره‌ رۆژى سێ شه‌ممه‌ 15-10-2019سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر دۆخى ئێستاى رۆژئاواى کوردستان کۆببێته‌وه‌.

ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (4)ى ئاساییى رۆژى سێشه‌مه‌ رێکه‌وتى 15-10-2019، راگه‌یاند، که‌ به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى کار
به‌پێى حوکمى بڕگه‌ى (یه‌که‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ى (سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (18) و برگه‌ى (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ى (20) و مادده‌کانى (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (4)ى ئاسایى ساڵى یه‌که‌م له‌ خولــى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌ کات (11)ى پێشنیوه‌رۆى رۆژى سێشه‌مه‌ رێکه‌وتى 15/10/2019 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

ـ خستنه‌ڕووى دید و ڕوانگه‌ى فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر بارودۆخى ئێستاى رۆژئاواى کوردستان.


به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى په‌رله‌مان به‌وێنه‌ :


زۆرترین خوێندراو