وه‌زاره‌تى ناوخۆ چه‌ند ڕێنماییه‌کى نوێ بۆ هاورده‌کردنى ئۆتۆمبێل ده‌رده‌کات

13.10.2019
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تى ناوخۆ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، چه‌ند ڕێنماییه‌کى نوێى بۆ هاورده‌کردنى ئۆتۆمبێل ده‌رکرد.

به‌ پێى نووسراوێک که‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 13-10-2019 ده‌رچووه‌ و واژۆى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى له‌سه‌ره‌، کۆمه‌ڵێک ڕێنمایى نوێ بۆ هاورده‌کردنى ئۆتۆمبێل ده‌رچووه‌.

چه‌ند ڕێنماییه‌ک نوێى وه‌زاره‌تى ناوخۆ:

یه‌که‌م/ وه‌رگرتنى به‌ڵێننامه‌ له‌ کۆمپانیاکانى هێنانى ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ مۆڵه‌تى هاورده‌کردنى ئۆتۆمبێلیان هه‌یه‌، سزادانیان به‌ بڕى 10 ملیۆن دینار بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێک که‌ هاورده‌ بکرێت، به‌ پێچه‌وانه‌ى مه‌رجه‌کانى بڕگه‌ى 7ى خواره‌وه‌.

دووه‌م/ به‌ستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانى کوالێتیى کۆنترۆڵى ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کى ئه‌لیکترۆنى بۆ ئاڵوگۆڕکردنى داتاکان بۆ هه‌موو که‌ره‌سته‌کان تا به‌روارى 31-12-2019.

سێیه‌م/ نرخى پشکنین وه‌ک ئه‌و نرخانه‌ ده‌بێت که‌ پێشتر وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ستنیشانى کردوون.

چواره‌م/ پێویسته‌ هه‌ر ئۆتۆمبێلێک هاورده‌کراوبێت بڕوانامه‌ى (COC) له‌گه‌ڵ بێت و مۆڵه‌ت ده‌درێت به‌ کۆمپانیاکانى پشکنینى ئۆتۆمبێل که‌ له‌ ده‌روازه‌ى سنوورییه‌کان کار ده‌که‌ن، تا 1-11-2019 ئه‌م بڕگه‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت، له‌و سنوورانه‌ى که‌ تا ئێستا کارى پێ ناکرێت.

پێنجه‌م/ له‌کاتى بوونى جیاوازى له‌ نێوان پشکنینى ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانى پشکنینى کوالێتى له‌ سنووره‌کان و پشکنینى کۆتایى که‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌کانى هاتوچۆوه‌، ده‌کرێت به‌ بڕى پێنج ملیۆن دینار بۆ هه‌ر حاڵه‌تێک کۆمپانیاى پشکنه‌ر سزا ده‌درێت له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌که‌ له‌و ده‌روازه‌ى که‌ لێى هاتووه‌.


زۆرترین خوێندراو