به‌ هۆی په‌لاماره‌كانی ئه‌مڕۆی توركیا ده‌یان هاوڵاتی ڕۆژئاوای كوردستان بونه‌ قوربانی

13.10.2019
جەماوەر نیوز
بەهۆى بۆردومانێکى هەڕەمەکى فرۆکەکانى تورکیا دەیان کەس لەسەرێکانى شەهیدو بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ فرۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانى ژمارەیەک هاوڵاتى سڤیلی کرد کە ویستوویانە لە تەلتەمرەوە بەرو سەرێکانى بڕۆن.
بەهۆى ئەو بۆردومانەوە 10 هاوڵاتی شەهید بوو به‌ ده‌یانی تر بریندار بوون..
سوپای توركیا ماوه‌ی 5 ڕۆژه‌ به‌ هه‌موو جۆرێك چه‌كێك په‌لاماری هاوڵاتیان و ڕۆژئاوای كوردستانی ده‌دات، به‌ڵام به‌ هۆی به‌رگری به‌ هێزی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌ " نه‌یاتوانیوه‌ هیچ پێشره‌وێك بكه‌ن و به‌ ده‌یان سه‌ربازی توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی كوژراو بریندار بوون.

زۆرترین خوێندراو