وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌ سه‌ردانێك ده‌گاته‌ هه‌ولێر

15.10.2019
جەماوەر نیوز
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ باره‌ی زیندانیانی داعش گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
جان ئيڤ لودریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند له‌ باره‌ی زیندانیانی داعش كه‌ له‌ عێراق ده‌ستگیركراون، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
فه‌ره‌نسا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعشدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینی و پشتیوانی هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد و له‌ ئیستادا هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ وه‌ستاندنی په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.

زۆرترین خوێندراو