ئایا سبەی بڕیارە گرنگەکە دەدرێت ؟

16.10.2019
جەماوەر نیوز
د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر
لە دوای شکستهێنانی کۆبونەوەکەی هەفتەی پێشوو بڕیارە سبەینێ  جارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای فەرەنسا و ئەمەڕیکا لەسەرپرسی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کۆبونەوەیەکی نهێنی و داخراو ئەنجامدەدات
ئەنجومەنی ئاسایش لە  ١٥دەوڵەت پێکهاتووە کە ٥ دەوڵه‌تیان ئەندامی هەمیشەین و مافی ڤیتۆیان هەیە ( ئەمەریکا و فەرەنسا و بەریتانیا و چین و ڕوسیا) ١٠ دەوڵەتی دیکە  ئەندامی کاتی (دیکۆرن) لە ئەنجومەنی ئاسایش کە بریتین لە ( کوەیت و بەلجیکا و ئەڵمانیا و  پۆڵەندا و ئەندەنوسیا و کۆدیڤوار و غینیا و دۆمێنیکان و باشوری ئەفەریقا و پیرۆ)
هەتا ئێستا  لە ئەندامە هەمیشەکانی ئەنجومەنی ئاسایش هەر یەکە لە چین و ئەمەریکا و فەرەنسا و بەریتانیا بە فەرمی داوایان لە تورکیا کردوە هێرشەکانی ڕابگرێت ، بەڵام هەڵوێستی ڕوسیا ڕوون نیە و دیاریش نیە سبەی ڕێگر دەبێت لە بەردەم دەرچوونی بڕیاری ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکاندا یاخود نا.
لەسەر ئاستی ١٠ ئەندامە ناهەمیشەییەکەش تا ئێستا ٧ وڵات پشتیوانی بڕیاری ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دەکەن، بەکورتی ئەگەر ڕوسیا ڕێگر نەبێت سبەی بڕیارێکی گرنگ دەدڕێت.
هاوکات لەگەڵ کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا کۆنگرێسی ئەمەریکا لەسەر پرسی هێرشەکانی سوریا کۆدەبێتەوە بۆ هەڵوەشاندەوەی بڕیارەکەی ترەمپ و سەپاندنی سزای توند بەسەر تورکیادا.
لە تورکیاش بڕیارە سبەی  مایک پۆمپیۆی, وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و مایک پێنسی, جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بگەنە تورکیا وپەیامێکی نهێنی و تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بگەیەننە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کەتایبەتە بە پرسی ڕاگرتنی هێرشەکان و دانوستانی ڕاستەخۆ بۆکۆتایی هێنان بە کێشەکان.

زۆرترین خوێندراو