سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كۆبو‌وه‌

16.10.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 16ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاوێژكارییه‌ و بۆ تاوتوێكردنی دۆخی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌یه‌.
ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ سه‌ر پێشنیاری به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌سترا كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو دوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كرد له‌ سه‌ر ئاستی باڵا بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا رووده‌دات و ئاماده‌كاری هه‌رێم له‌ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاتێك.

زۆرترین خوێندراو