وەزیری بەرگری تورکیا خه‌یاڵی داگیركردنی هه‌رێمی كورستانی هه‌یه‌

16.10.2019
جەماوەر نیوز
وەزیری بەرگری تورکیا داگیرکردنی هەرێمی کوردستانی لەپاش ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی نەخشەیەکی نوێی توركیای بڵاوکردەوە،لەنەخشە نوێیەکەدا هه‌ریه‌كه‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوكی كوردستانی و موسڵ كه‌ به‌شێك له‌ خاكه‌كه‌ی كوردستانه خستۆێتی سه‌ر نه‌خشه‌ی توركیا.‌.
لەڕۆژی چوارشەمەی ڕابردوو 9ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا پلاماردانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند و 7 ڕۆژه‌ به‌ چه‌كی قورس و قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ له‌ گرێ سپی و ته‌لئه‌بێزی ڕۆژئاوای كوردستان شه‌ڕ ده‌كات، به‌ڵام هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" نه‌یانهێشتووه‌ توركیا به‌ ئامانجه‌كانی بگات له‌ داگیركردنی شاره‌كانی رۆژئاوا.
له‌به‌رامبه‌ر په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌وڵه‌تان داوای وه‌ستاندی په‌لاماره‌كانی توركیا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له‌ ده‌وڵه‌تان سزایان ‌سه‌پاند به‌سه‌ر توركیا.

زۆرترین خوێندراو