توركیا په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ڕاناگرێت

19.10.2019
جەماوەر نیوز
مه‌زڵوم كۆبانی،فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك "هه‌سه‌ده‌" رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر توركیا پابه‌ندی رێكه‌وتنی ئاگربه‌ست نه‌بێت، ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ "ته‌كتیكێكی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا بووه‌".
مه‌زڵوم كۆبانی وتیشی تا ئێستا توركیا رێگه‌ به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان نادات له‌ سه‌رێكانی.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، توركیا رێگری له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان ده‌كات و له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌سه‌ده‌ ئاماده‌ نییه‌ بكشێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش پیلانگێڕییه‌ له‌ دژمان.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند گه‌ر رێكه‌وتنی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ به‌ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كرێت، توركیا‌ ئاماده‌یه‌ ده‌ست به‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بكات.
ئاكار گوتیشی: "هێرشه‌كانمان بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ وه‌ستاندووه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا هێزه‌ كوردییه‌كان ده‌كشێنه‌وه‌. وتیشی"ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ رووی نه‌دا، ده‌ست به‌ هێرشه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌".
ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند و له‌ ماه‌وه‌ی 8ی رۆژی په‌لاماره‌كانی توركیا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شكستیان به‌سه‌ر په‌لاماره‌كانی سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كان هێنا .

زۆرترین خوێندراو