وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا: سه‌ربازه‌کانمان خه‌ریکن سوریا جێ دێڵن و به‌ره‌و رۆژئاواى عێڕاق

20.10.2019
جەماوەر نیوز
لێدوانه‌کانى ئه‌و یه‌که‌م له‌ ئه‌و لێدوانانه‌ن که‌ به‌ ڕوونى ده‌ڵیت سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریکا دواى ئه‌وه‌ى سوریا به‌جێ ده‌هێڵن بۆ کوێ ده‌چن و شه‌ڕى دژى داعش چۆن ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ى ئاژانسى ئاسۆشیه‌تێدپرێس مارک ئه‌سپر ده‌ڵێت که‌ له‌ ژێر پلانى ئێستادا هه‌مووى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى ئه‌مه‌ریکا که‌ سوریا جێ دێڵن بۆ ڕۆژئاواى عێڕاق ده‌ڕون و له‌شکره‌که‌ درێژه‌ به‌ کرداره‌کانى بۆ سه‌ر داعش ده‌دات و ناهێڵێت داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌.

له‌ ده‌مێکدا بۆ په‌یامنێران ده‌دوا، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ى به‌ دوور نه‌زانى که‌ هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا کرداره‌کانى دژه‌ تێرۆر له‌ نێو عێڕاق را بۆ نیو سوریا ئه‌نجام بدات. به‌ڵام ئه‌و گوتى له‌ سه‌ر ورده‌کارى ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ پێى کات کارى له‌ سه‌ر ده‌که‌ن.

ئه‌سپر گوتى ئه‌و له‌ گه‌ڵ هاوتاى عێڕاقى سه‌باره‌ت به‌ پلان بۆ گوازتنه‌وه‌ى زیاتر له‌ 700 سه‌رباز له‌ سوریا ڕا بۆ نێو ڕۆژئاواى عێڕاق قسه‌ى کردووه‌.

ئه‌و ڕووداوانه‌ ڕوونیان کرده‌وه‌ که‌ یه‌کێک له‌ هۆیه‌کان بۆ کێشانه‌وه‌ى سه‌ربازان له‌ سوریا و هاتنه‌وه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریکا له‌ ماوه‌یه‌کى زوودابوو، وه‌ک تڕامپ چوارشه‌مه‌ گوتی، "کاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ سه‌ربازانى ئێمه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵات." به‌ڵام ئه‌و سه‌ربازانه‌ ناچنه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا.

له‌ ده‌مێکدا وه‌زیرى به‌رگرى شه‌مه‌ واشنگتنى جێ هێشت، سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریکا هه‌روا درێژه‌یان به‌ کێشانه‌وه‌ له‌ باکوورى سوریا دا دواى ئه‌وه‌ى تورکیا هێرشى کرد. ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به‌ شه‌ێ‌ و پێکدادانى تاک و توک له‌ نێوان چه‌کدارانى به‌ پشتیوانى تورکیا و هێزه‌کانى کوردى سوریا هه‌بوو سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێنج ڕۆژ ئاگربه‌سته‌ى ڕاگه‌یه‌ندرابوو.

کێشانه‌وه‌که‌ واده‌کات هاوپه‌یمانانى کورد به‌ ته‌نیا جێ بهێڵن ئه‌وانه‌ى شان به‌ شانى ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ شه‌ڕى تاقمى داعشیان کرد. نێوان 200 بۆ 300 سه‌ربازله‌ بازگه‌ى ئه‌ل- ته‌نف له‌ باشورى سوریا ده‌مێننه‌وه‌.

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا گوتى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى ده‌چنه‌ عیراق دوو ئه‌رکیان له‌ پێشده‌بێت.

"یه‌که‌م یارمه‌تى بۆ به‌رگرى کردن له‌ عێراق و ئه‌نجام دانى کردارى دژه‌ داعش له‌ ده‌مێکدا بۆ هه‌نگاوه‌کانى دوایى ده‌چین. هه‌روه‌ها گوتیشى ده‌کرێت بۆى هه‌یه‌ شته‌کان له‌ نێو ئیستا و ئه‌و کاته‌ ڕووبدات که‌ کێشانه‌وه‌ى سه‌ربازانمان ته‌واو ده‌که‌ین. به‌ڵام پلانى ئێستامان ئه‌وه‌یه‌."

‌به‌ پێى ڕێکه‌وتنێکى نێوان دوو وڵات،له‌ئێستا دا زیاتر له‌ 5،000 سه‌ربازى له‌ عێڕاق هه‌یه‌.



ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو