توركیا نه‌یتوانی به‌شه‌ڕ بچێته‌ سه‌رێكانی

20.10.2019
جەماوەر نیوز
ئاژانسی فه‌رمی سوریا(سانا) بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 20ی تشرینی یه‌كه‌م سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ ته‌واوی چوونه‌ ناو سه‌رێ كانی.
بڵاویشیكرده‌وه‌، چوونه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ دوای ئه‌وه‌ هات، ئه‌مڕۆ دوا كاروانی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و هه‌سه‌ده‌ و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی شارۆچكه‌كه‌، به‌ره‌و حه‌سه‌كه‌ كشانه‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان، پاشه‌كشێی ئه‌و كاروانه‌ی یه‌په‌گه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ دێت، كه‌ ئه‌مه‌ریكا و توركیا رۆژی 17ی ئه‌م مانگه‌ واژوویان كرد.
به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌بێت هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ به‌ قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر له‌ ناوچه‌كانی سنووری نێوان سووریا و توركیا پاشه‌كشێ بكه‌ن.
بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ 120 كاتژمێر دیاریكراوه‌ و ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند به‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپامان راگه‌یاندووه‌ هه‌سه‌ده‌ له‌ واده‌ی خۆی نه‌كشێته‌وه‌ په‌لاماره‌كانمان به‌رده‌یوام ده‌بێت بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان
وته‌بێژی هه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاند له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كردومانه‌ هێزه‌كانمان له‌ سه‌رێكانی كشاوه‌ته‌وه‌.
له‌ ماوه‌ی 11 ڕۆژی شه‌ڕدا توركیا نیتوانی به‌شه‌ڕ بچێته‌ نێو سه‌رێكانی به‌ هۆی به‌رگریه‌ به‌هێزه‌كانی شه‌ڕه‌ڤانانی هه‌سه‌ده‌ و پارێزگاریان له‌ رۆژئاوای كوردستان كردوو و ژماره‌یه‌ك په‌لاماری توركیایان تێكشكاند.

زۆرترین خوێندراو