ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له شارى سلێمانى ئاماده‌کارى پێشوه‌خت بۆ رێگرى کردن له لافاو هه‌ر حاڵه‌ت و کاره‌ساتێکى سروشتى ده‌کرێت، قائیمقامى سلێمانیش ده‌ڵێت پلانێکى تۆکمه‌یان داناوه بۆ پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاوڵاتیان له ئه‌گه‌رى روودانى هه‌ر حاڵه‌تێکى نه‌خوازراو.
ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه 2019.10.20، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى فریاگوزارى خێرا کۆبووه‌وه که پێکهاتووه له فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌کانى سلێمانى و ئه‌و رێوشوێن و ئاماده‌کارییانه تاوتێکران که گرنگن بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان له ئه‌گه‌رى هه‌ر روووداوێکى سروشتی، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیشدا قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند پلانێکى تۆکمه‌یان داڕه‌شتووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و رووداو حاڵه‌تانه‌ى که له‌کاتى بارانى به‌هێزدا ئه‌گه‌رى روودانى ده‌کرێت.
وتی: وه‌ک ئاماده‌کارییه‌کى پێشوه‌خت بۆ رێگرى کردن له دروستبونى لافاو شاره‌وانى سلێمانى هه‌ڵمه‌تێکى فراوانى رێکخستووه بۆ پاککردنه‌وه‌ى مه‌نهۆڵ و ئاوه‌ڕۆکانى شارى سلێمانى که ئه‌مه‌ش رۆڵى گه‌وره‌ى ده‌بێت له که‌مکردنه‌وه‌ى کاریگه‌رییه‌کانى شه‌پۆلى باران بارین.
وتیشی:له لایه‌ن شاره‌وانى سلێمانیه‌وه سه‌رجه‌م کێشه‌و گرفته‌کانى کۆبونه‌وه‌ى ئاو و زیان گه‌یاندن به‌هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر کراون، به‌هه‌مان شێوه بۆ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبانى سلێمانى کارى پێویست کراوه بۆئه‌وه‌ى ئاوله‌سه‌ر شه‌قام و ژێرپرده‌کان کۆنه‌بێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ى ساڵى رابردوو روبه‌رومان بوویه‌وه.
هه‌روه‌ک وتیشی:هه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌کانى سلێمانى رۆڵى گرنگى خۆیان ده‌بینن و تیمه‌کانى شاره‌وانى راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه بکه‌ن که ئه‌گه‌رى روودانى کاره‌ساتى سروشتى لێده‌کرێت، ژورێک بۆ چاره‌سه‌ى حاڵه‌ته کتوپڕه‌کان له قائیمقامیه‌تى سلێمانى بۆ روبه‌روى بوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌که پێکهێنراوه بۆچاره‌سه‌رکردنى کێشه.
قائیمقامى سلێمانى هه‌موو ئه‌و کارگه‌ى ئاسن و شوێنانه‌ى ئاگادارکرده‌وه، سه‌ره مه‌نهۆڵ به‌ساغى یاخو به‌شکاوى بگیرێت روبه‌روى رێکارى یاسایى ده‌کرێنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌کان دزراون.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052