كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

28.10.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەش وھەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
 بەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌شناسی هه‌رێم ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ 28ی تشرینی یه‌كه‌م ئاسمانی ھەرێم لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 28 و سلێمانی 25 و دھۆك 27، لە كەركوك بەرزترین پلەی گەرما 29  پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەش وھەوای سبەی سێ شه‌ممه‌ 29ی تشرینی یه‌كه‌م  كەشناسی پێشبینی دەكات، سبه‌ی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت.

زۆرترین خوێندراو