موقته‌دا سه‌در داوای هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خت ده‌كات

28.10.2019
جەماوەر نیوز
موقته‌دا سه‌در ، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت رابگه‌یه‌نێت.
 له‌ په‌یامێكدا، داوای له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد، "واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت رابگه‌یه‌نێت".
موقته‌دا سه‌در له‌ "تویته‌ر" په‌یامێكی بڵاویكردووه‌ و داوای عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد بچێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رابگه‌یه‌نێت.

زۆرترین خوێندراو